هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، سەرجەم خاوەن (رێستۆرانت و خواردنگە و مارکێت)ـەکان ئاگادار دەکەنەوە کە هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گەیاندن بە ماتۆڕسکیل، دەبێت شۆفێری ماتوڕسکیلەکانیان مۆڵەتی شۆفێری ماتوڕسکیلیان هەبێت و پابەندی یاساکانبن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەراگەیەنراوێکدا بڵاویكردهوه: ئاگاداری سەرجەم خاوەن (رێستۆرانت و خواردنگە و مارکێت)ـەکان دەکەینەوە کە هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گەیاندن بە ماتۆڕسکیل.
ئاماژە بۆ ئهوهشدهكات، ئەو شوێنانە دەبێت لێخوڕی ماتوڕسکیلەکانیان ئاگاداربکەنەوە کە مۆڵەتی شۆفێری ماتوڕسکیلیان هەبێت و پابەندی یاسا و رێنمایەکانی هاتوچۆبن و دەبێت لەکاتی لێخوڕیندا مەرجەکانی سەلامەتی لێخوڕین بەکاربهێنن و سەرکێشی ئەنجام نەدەن.
هاتوچۆی گەرمیان راشیگهیاندووه، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی گیانی خۆیان و بەرامبەرەکانیان، بە پێچەوانەوە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.