وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: له پارێزگای هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی دیكه‌ی كاره‌با جێ به‌جێ ده‌كرێت .
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بە گوژمەی 15.917 ملیۆن دۆلار پرۆژەی دامەزراندنی وێستگەی شاوێس بۆ چارەسەر کردنی کەمی ڤۆلتییە لەسەر فیدەرەکانی 11 کەی ڤی و 33 کەی ڤی دەوروبەری وێستگەکە و کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر وێستگەکانی دەوروبەری، بەتایبەتی وێستگەی 132 کەی ڤی (باکوور و پیرزین و هەولێری نوێ) و هەروەها وێستگەی مۆبایلی 132 کەی ڤی (سەفین و مەلا ئۆمەر) جێبەجێ دەکرێت .
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت" پرۆژەکە لەم بوارانە پێکهاتووە:
- 10 فیدەری 132 کەی ڤی لە جۆری (GIS).
- 15 فیدەری 33 كەی ڤی .
- 27 فیدەری 11 كەی ڤی .
- 3 محاویلەی 11/33/132 بە قەبارەی 40/50/63 MVA.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: وێستگەکە توانای گواستنەوەی 189 مێگاوات كارەبای هەیە و تا ئێستا لە %83 کارەکانی جێبەجێ کراوە و بڕیارە تا 2022/4/22 کارەکانی تەواو بێت و بە تۆڕی نیشتمانییەوە ببەسترێتەوە.
وه‌زاره‌تی کاره‌با: پڕۆژه‌یه‌کی گرنگی دیکه‌ی کاره‌با له هه‌ولێر جێ به‌جێ ده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.