دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌پۆڵێكی بارانی بارینی به‌لێزمه پارێزگای هه‌ولێری گرته‌وه ، به‌هۆیه‌وه له شاری زێڕین به‌هۆی باران بارینهوهكهوه لافاو دروست بوو كه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی زیان به 200 ماڵ بگات ، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه ده‌ستگیر كرا .
به پێی زانیارییه‌كان كه ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، شه‌وی رابردوو، بەتۆمەتی كه‌مته‌رخه‌می له به‌هاناوه‌چوونی دانیشتووانی پڕۆژەکە خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاری زێڕین ده‌ستگیركرا.
هه‌روه‌ها ، خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاری زێڕین تۆمەتبارکراوە بە ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆی پڕۆژەکە و گەیاندنی زیانێکی زۆر بە دانیشتوانی شاری زێڕین، لەکاتێکدا پارەی خزمەتگوزارییەکانیش لەهاوڵاتیانی ئەو پڕۆژەیە وەرگیراوە.
له راگه‌یاندراوێكیشدا ، نووسینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: كاتژمێر 12 ى پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌واوی ورده‌كاری لافاوه‌كه‌ی دوێنێ و زیان و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ده‌خرێته ڕوو.
دواى نیوەڕۆی رۆژی شەممە 2021.10.30، شەپۆلێکی به‌خوڕی باران و تەزرە سنووری پارێزگاى هەولێری گرته‌وه و لە چەند شوێنێك بەهۆیەوە لافاو هه‌ستا و هاتووچۆ له به‌شێك له‌و ناوچانە په‌كیكه‌وت. لەوانە رێگەی سەرەکی کۆڕێ، رێگای پیرمام ماوەیەك داخران و چەند ئۆتۆمبێلێکیش زیانیان بەرکەوتووە. لەنێو شارى هەولێریش لافاو زیانی گەیاند بە گوندی کۆری، شاری زێڕین و گوندی گردجووتیار، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتەوە، دواى ڕوودانى ئەو ڕووداوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزار و مو‌سا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى، ڕاستەوخۆ گەیشتنە ئەو شوێنانە و پارێزگاری هەولێر، تیمەکانی بەرگری شارستانی و شارەوانیەکان و ڕووبەڕووبونەوەی خێرای قەیرانەکانی پارێزگای هەوێری ڕاسپارد بۆئەوەی لەزووترین کاتدا یارمەتی و هاوکاری پێشکەش بەهەموو ئەو هاوڵاتییانە بکرێت کە بەهۆی ئەم ڕووداوە سروشتییەوە گیریانخواردبوو و دووچارى زیان هاتوون.
لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر ڕاگەیاند: "لە زۆر شوێن بەهۆی لافاوەوە زیانێکی زۆر بەر هاووڵاتییان کەوتووە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، گوندی کۆری و گوندی گردجووتیار و شاری زێڕین بەهۆی لافاو زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و چەند خانووێكیش رووخاون. لەڕێگەی تیمەکانەوە زیانەکانی لافاوەکە دەخەمڵێنین و هاوکاری زیانلێکەوتووان دەکەین و دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری خێرا دەگەیەنێت بە زیانلێکەوتووانی لافاو".
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر تەواوی ئاوه‌ڕۆیه‌كان (مه‌نهوله‌كان)ی هەولێر پاککراونەتەوە و بارینی بارانێکی زۆر لە ماوەیەکی کەم، بووەتە هۆی دروستبوونی ئەم لافاوە، داواشی لە هاووڵاتیان کرد له كاتی شۆفێری كردن ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن و ئه‌و ڕێگەیانەی به‌هۆی بارانی زۆره‌وه گیراون، نه‌گرنه‌به‌ر مه‌گه‌ر بۆ كاری پێویست نه‌بێت.
هەروەها هاووڵاتییان دڵنییا کردەوە کە تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و شارەوانی لە ئەرکدان و سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگه‌كانن.
هه‌ولێر .. خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاری زێڕین ده‌ستگیر کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.