Erbil 38°C چوارشەممە 12 ئاب 18:22

نوری حەمەعەلی: پەلامارەکانی داعش لە ناوچە جێناکۆکان بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی دەگەڕێتەوە

کوردستان TV
100%

نوری حەمەعەلی،بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی ھێزەکانی پێشمەرگە، نوری حەمەعەلی رایگەیاند : پەلامارەکانی داعش لە ناوچە جێناکۆکان، بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی دەگەڕێتەوە.

نوری حەمەعەلی لە لێدوانێکيدا گوتی: بۆشاییەکی گەورەی ئەمنی لە ناوچە جێناکۆکان لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ھەیە کە تیرۆریستان خۆیان تیایدا حەشاردەدەن بۆ ئەوەی پەلاماری ھێزەکانمان بدەن.

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی ھێزەکانی پێشمەرگە گوتیشی: بەرلەوەی ھەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت، بڕیاردرا دوو لیوای ھاوبەش بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان لە ناوچە جێناکۆکان پێکبھێندرێن، بەڵام تا ئێستا ئەو دوو لیوایە پێکنەھێنراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.