نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/10/31 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر، به‌دواداچوونى بۆ زيانه‌كانى لافاو له هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌يه‌كى سنوورى پارێزگاكه كرد.
نێچيرڤان بارزانى دۆخ و هه‌واڵى لێقه‌وماوان و زيانمه‌ندانى له به‌ڕێز پارێزگارى هه‌ولێر پرسى و گوێبيستى ڕێكاره‌كان و پرۆسه‌ى به‌هاناوه‌چوون و چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌كردنى لايه‌نه په‌يوه‌نداره حكوومييه‌كان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و لێقه‌وماواندا بوو.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له نزيكه‌وه به‌دواداچوونى مه‌يدانى بۆ شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى لافاو ده‌كات و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى ڕاسپاردووه بۆ هاوكاريكردن و يارمه‌تيدانى لێقه‌ومان و دابينكردنى پێداويستييه‌كانيان، هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند خۆشبه‌ختانه هيچ زيانێكى گيانى له لافاوه‌كان نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
لاى خۆيه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌يه‌ك له‌سه‌ر شوێن و قه‌باره‌ى زيانه‌كان و دۆخه‌كه به‌گشتى، سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پرسين و به‌دواچوونى دۆخى لێقه‌ومان و زيانمه‌ندان و ئاماده‌يييان بۆ يارمهتيدان و هاوكاريكردنيان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.