کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، ئەنجامەکانی ژماردنی دەستی هەر 28 وێستگە تانەلێدراوەکانی پارێزگای هەولێر و 87 وێستگە تانەلێدراوەکانی پارێزگای کەرکووک 100% هاوتای ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ژماردنی دەستی بۆ 28 وێستگەی تانە لێدراو، دەرکەوت ئەنجامەکانی هەر 28 وێستگە 100% هاوتای ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی بوون.
هەروەها جومانە غەلای ڕایگەیاند: هەر ئەمڕۆ پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی بۆ 87 وێستگەی کەرکووک بەڕێووەچوو، دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە دەرکەوت ئەنجامەکانی هەموو وێستگەکان 100% هاوتای ئەنجامی ئەلیکترۆنین، هاوشێوەی پارێزگای هەولێر.
عیماد جهمیل هەروەها عیماد جەمیل ئەندامی تیمی ڕاگهیاندن له كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پشت ڕاستیکردەوە ژماردنەوەی دەستی بۆ وێستگەکانی پارێزگای هەولێر و کەرکووک بەشێوەی 100% هاوتای ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی بوون.
جێی باسە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەر بنەمای تانە گرتن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕۆژی چوارشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2021 دەستی کرد بە جیاکردنەوە و ژماردنەوەی دەستی ئەو وێستگایانەی کە تانە لە ئەنجامەکانیان درابوو، تاوەکو ئێستا ئەنجامەکانی ژماردنەوەی دەستی لە تەواوی پارێزگاکان هاوشێوەی ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی بوونە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.