به‌رپرسێكی سوپای عێراق ئاشكرا كرد، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هێزه هاوبه‌شه‌كه‌ی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ست به‌كار ده‌بن.
عه‌مید ئیدریس خدر جێگری فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی 14ی سوپای عێراق له مه‌خموور له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (كورستان تیڤی) ئاشكرای كرد: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هێزه هاوبه‌شه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ست به‌كار ده‌بن، بێگومان پێكهێنانی ئه‌م هێزه هاوبه‌شه‌ش گرينگی تايبه‌تی ده‌بێت بو سنووری مه‌خموور و قه‌راج و سه‌رگه‌ران.
عه‌مید ئیدریس خدر ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م هێزه ده‌توانێت ئه‌و بۆشايیانه‌ی كه ئێستا له‌نێوان ئێمه و پێشمه‌رگه‌دا بوونی هه‌يه، پڕی بكاته‌وه و كۆنتڕۆلی ته‌واوی ناوچه‌كانی سنووری مه‌خموور و قه‌راج و سه‌رگه‌ران بكه‌ن.
جێگری فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی 14ی سوپای عێراق له مه‌خموور ئاماژه‌ی به گرينگی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقی دا كه هه‌ردوولا كۆنتاكتی ته‌واويان هه‌يه له ڕاماڵين و دوورخستنه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كه‌دا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ماوه‌يه‌كی نزيكدا پێكه‌وه ئه‌ركێكی پيرۆز ئه‌نجام ده‌ده‌ن له سنووره‌كه‌ماندا.
ئه‌م لێدوانه‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی 14ی سوپای عێراق له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش جموجۆڵه‌كانیان له سنووری مه‌خموور و پردێ و ناوچه جێناكۆكه‌كان زیادی كردووه و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان دروستكردنی هێزی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.
شه‌وی ڕابردووش چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی زوورگه‌زراو له سنووری میحوه‌ری كه‌ركووك هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و به‌هۆیه‌وه دوو پێشمه‌رگه به ناوه‌كانی خالید حه‌مید هه‌یاس و ئاكۆ كه‌ریم قادر شه‌هید بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.