تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە سەنتەرێكی دیكەی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی كەلار دەكەوێتە كار و تیایدا دەست دەكرێت بە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بەھاوڵاتیانی سنورەكە.
، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە: لەم ھەفتەیەدا سەنتەری وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی كەلار دەكەوێتە كار و تیایدا دەست دەكرێت بە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا و هاووڵاتیان دەتوانن لە ئێستاوە ھاوڵاتیان دەتوانن ناوی خۆیان لە سەنتەرەكە تۆمار بكەن لەرێگەی ئەپڵیكەیشنی (كوردڤاك)ـەوە و ڤاكسینی جۆری فایزەر بەردەستە تیایدا.
راشیدهگهیهنن: لە گەرمیان 7سەنتەری كوتانی كۆرۆنا هەیە، هاووڵاتیان دەتوانن لەو سەنتەرانە خۆیان ناونوس بكەن و ڤاسینەكە وەرگرن و داواش لە هاووڵاتیان دەكەن پەلە بكەن لە خۆتۆماركردن و وەرگرتنی ڤاكسین، چونكە لەپاڵ خۆپارێزییدا، تاكە زامنی دووربوونە لە پەتای كۆرۆنا.
تهندروستی گهرمیان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: كردنەوەی ئەم ناوەندە لەناو نەخۆشخانەی گشتی كەلار، بەمەبەستی نەهێشتنی فشارە لەسەر سەنتەرەكانی دیكە و زووتر فەراهەمكردنی ڤاكسینە بۆ هاووڵاتیان.
لە کەلار سەنتەرێکی دیکەی وەرگرتنی فاکسین دەکرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.