Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 23:41

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن : لایەنەکان دەتوانن تا سێ رۆژی تر تانەکانیان پێشکەش بکەن

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە دووبارە دەرگای پێشکەشکردنی تانە و بەڵگەکان لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ ماوەی سێ رۆژ کراوەتەوە و جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی، ئەنجامی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ئەو وێستگانەی کە تانەیان لێدراوە لەگەڵ ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی، ھاوتا بوون.

حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە دووبارە دەرگای پێشکەشکردنی تانە و بەڵگەکان لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان، بۆ ماوەی سێ رۆژ، کراوەتەوە

حەسەن سەلمان ئاشکراشی کردووە، پێشتر زۆربەی لایەنەکان بەبێ بەڵگە، تانەکانیان پێشکەش کردووە و گوتی: "ھەر لایەنێک بەڵگەی نوێی ھەیە دەتوانێت لە میانی سێ رۆژدا، پێشکەشی بکات".

گوتیشی: " ئەنجامی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ئەو وێستگانەی کە تانەیان لێدراوە لەگەڵ ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی، ھاوتا بوون".

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق،  هەروەها باسی لەوەش کردووە کە دوای یەکلایی کردنەوەی سەرجەم تانەکان، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەوەی پێدا بچێتەوە و راشیگەیاندووە کە پەسەندکردن یان رەتکردنەوەی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان لە دەسەڵاتی دادگای باڵای فیدراڵیی دایە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.