ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاوات جەناب نووری وه‌زیری دارایی و ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری شوفێرانی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان كۆبوونه‌وه و باسیان له كێشه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی باسی لە ڕێكخستنەوەی ڕسووماتی دەروازەكان كرد، بۆ ئەوەی چارەسەرێكی گشتگیر بۆ دەروازەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت.
دواتر نوێنەری شۆفێرانی پەروێزخان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشەكانی خۆیانی گەیاندە هەردوو وەزیر.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەڵێنی ئەوەی دا ئەوەی لەسەر وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزێته‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە داهاتوودا بە نووسراوی فەرمی كێشەكان چارەسەر بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان مانیانگرتبوو و نه‌چووبوونه سەر كارەكانیان.
ڕۆژی پێنجشەمی ڕابردووش وەزیری دارایی لە سلێمانی بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان لەگەڵ نوێنەری ئەو شۆفێرانە و سەرپەشتیار و بەرێوبەری گومركی مەرزەكە كۆببووەوە.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری دارایی بەڵێنی دا لە كەمترین ماوەدا كێشە دیارەكانی مەرزەكە چارەسەر بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.