نووسینگەی راگەیاندنی مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە لە عێراق، عەلی سیستانی رایگەیاند، سیستانی نابێته لایەن لە هیچ گفتوگۆیەکدا لهبارهی پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق.
نووسینگەی راگەیاندنی مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە لە عێراق رایگەیاند، عەلی سیستانی لایەنێک نییە بۆ هیچ کۆبوونەوە، گفتوگۆ، پەیوەندیی و راوێژێک لەسەر بەستنی هاوپەیمانی سیاسیی و پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەو هەواڵانەی کە باس لە بهشداریی كردنی مهرجهعییهت بۆ پێكهێنانی حكوومهتی نوێ دەکات، دڵنیاییەوە هیچ بنەمایەکی نییە، ئەو هەواڵانە تهنیا پڕوپاگهندهن و لە لایەن هەندێک لایەن له و میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان دهكهنهوه.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە 10ی تشرینی یەکەمی رابردوو بەڕێوەچوو، هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆکایەتی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر بە بەەستهێنانی 73 کورسی لە کۆی 329 کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران، بووە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە. هەروەها هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی بە بەدەستهێنانی 38 کورسی پەرلەمان لە پلەی دووەم هات و دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی بووە براوەی سێیەم هەڵبژاردنەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.