Erbil 38°C چوارشەممە 12 ئاب 10:27

وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی ڕوونکردنەوەیه‌کی هاوبەشیان بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی ،سەبارەت بەبوونی جۆرە کرمێک لەناو بەرھەمی مۆز گوایە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی ترسناکە، ڕوونکردنەوەیه‌كی هاوبەشیان بڵاوكرده‌وه‌.

ڕوونکردنەوەی هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی ...
بەهۆی بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی ڤیدۆیی لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا سەبارەت بەبوونی جۆرە کرمێک لەناو بەرھەمی مۆز گوایە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی ترسناکە، دوای بەدواداچوونی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بۆ بابەتەکە و بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەنداری عێراقی و بەدواداچوونی سەرچاوەکان و هاتنی بەرهەمی مۆز لەدەروازەکان و وەرگرتنی نمونەکانی ناو بازاڕ و کۆگاکان و جۆرەکان و شێوازی هاوردەکردن و بەکارهێنان، بۆمان دەرکەوت کەوا ھیچ حاڵەتێک لەم شێوەیە یان ئەم جۆرە بەرهەمانەی مۆز لە ھەرێمی کوردستان بوونی نیيە و هیچ نەخۆشیەک تۆمارنەکراوە بەڵکو ئەم فیدیۆیە لە وڵاتانی دیکەی دەرەوەیە و لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی بیانی پێشتر بڵاوبووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە ھاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لە سەلامەتی جۆرەکانی ئەم بەرهەمانە و نەبوونی هیچ نەخۆشیەکی پەیوەندار بەم بابەتە لەگەڵ بەردەوامبوونی بەدواداچوون لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان.

وەزارەتی کستوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

وەزارەتی تەندروستی

2 تشرینی دووەم 2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.