Erbil 38°C چوارشەممە 12 ئاب 09:21

وه‌زاره‌تی کاره‌با: ئاستەنگەکانی بەردەم خێرا جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لادەبرێن

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند:  ئاستەنگەکانی بەردەم خێرا جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لادەبرێن.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3 ى 11 ى 2021 ، کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی وەزارەت پێداگیریی لەسەر لابردنی ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی کرد کە دەبنە هۆکاری خێرا جێبەجێ نەکردنی پرۆژەکان و دروست بوونی رۆتین بۆ ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانیان. 
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  وەزیری کارەبا هەروەها کار و پڕۆژەکانی کارەبا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند. 
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لێخۆشبوونی لە سەدا پانزدەی کرێی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا کەتا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزو بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر  بەشێکی دیکە کۆبوونەوەکە بوو.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.