به‌رپرسانی عێراق ئاشكرای ده‌كه‌ن كه هه‌وڵه‌كانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی ساڵانی دوای 2003 كه به ده‌یان ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێنرێ، تووشی كێشه و به‌ربه‌ست بووه‌ته‌وه.
سادق مه‌حنا ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی (عه‌ره‌بی جدید) ڕایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له بابه‌تی گێڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان بێ جێبه‌جێكردن و ئامانج ده‌بێت، چونكه به‌رپرسانی ده‌ستڕۆیشتووی نێو حزبه‌كان هه‌ڕه‌شه له هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌گرن كه له‌مباره‌یه‌وه ده‌گیرێنه‌به‌ر و ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
مه‌حنا ڕاشیگه‌یاند: ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دادگاكان هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان داوه بۆ لێپرسینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه دزیویانه، به‌ڵام هێزی ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه و ده‌سه‌ڵاتیان فراوانه و ڕێكخراوی گه‌وره و مه‌ترسیداریان له پشته كه هاوكارییان كردوون بۆ دزینی پاره‌كانی عێراق و بردنه ده‌ره‌وه‌یان به‌ڕێگه‌ی قاچاغ و ناشه‌رعی.
ڕاشیگه‌یاند: خواست له ده‌سته‌ی نه‌زاهه و دادگاكان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌تی دزینی پاره دزراوه‌كانی عێراق و سزادانی گه‌نده‌ڵكاران به‌هێزه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میاندا زۆره، به تایبه‌تیش له‌لایه‌ن حزب و پیاوانی ده‌ستڕۆیشتوو كه ڕێگه له هه‌موو هه‌وڵێك ده‌گرن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به بڕیاری حزب و مافیاكانی ئێستای عێراقه‌وه هه‌یه.
به‌رپرسێكی حكوومه‌ت كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێ به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر ڕووبه‌ڕووی پاڵه‌په‌ستۆی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی په‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و جێبه‌جێنه‌كردنیان.
ئاشكراشی كرد كه نیوه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا له عێراق دزراون له‌لای وه‌زیر و به‌رپرسانی پێشووی لایه‌ن و حزبه سیاسییه گه‌وره‌كانن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه حكوومه‌تی عێراق به پاڵپشتی ڕاسته‌وخۆی مسته‌فا كازمی و هاوكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ دادگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران و گێڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی عێراق، بڕیاریشه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه عێراق كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی عێراق له به‌غدا ببه‌ستێ.
جێی باسه عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه له ساڵی 2003وه بڕی 250 ملیار دۆلار له عێراق دزراوه و براوه‌ته ده‌ره‌وه، ئاشكراشی كرد كه ئه‌و پارانه ئێستا له‌چه‌ندان وڵاتی جیاوازن و جه‌ختیشی كرده‌وه كه دزینی ئه‌و پارانه یه‌كێك له‌و هۆكارانه بوون كه عێراقی تووشی كێشه‌ی ئابووری و قه‌یرانی دارایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.