Erbil 38°C چوارشەممە 12 ئاب 08:11

لە گوێر گەنجێک بە فیشەک خۆی دەکوژێت

کوردستان TV
100%

لە گوندی سفەیەی سەر بە شارۆچکەی گوێر گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خەبات بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند، گەنجێک بەناوی فارس ئیدریس تەمەن 23 ساڵە و دانیشتووی گوندی سفەیەی سەر بە شارۆچکەی گوێرە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە گولەی دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕاشیگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خەبات لە حاڵەتێکی خۆکوشتن، دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و گەیاندوویانەتە بنکەی تەندروستی، پاشان تەرمەکەیان بۆ پزیشکی دادی هەولێر ڕەوانە کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خەبات ئاماژە بەوەش دەکات کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی خۆکوشتنەکە دەستی پێ کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

 

سالار نامیق

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.