Erbil 38°C چوارشەممە 12 ئاب 06:51

لاوێکی کورد له‌ که‌ره‌ج له‌ سێداره‌ درا

کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌  بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی مەنووچێهر کازمی تەمەن ٣٣ ساڵ لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەنووچێهر کازمی ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “مەجید نەدری” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

مەنووچێهر کازمی تەمەن ٣٣ ساڵ، خێزاندار و باوکی کچێک بووە. ناوبراو خەڵکی گوندی وەرمەڵە و دانیشتووی هەرسین بووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.