دوای چوار مانگ له ده‌ستنیشانكردنی نونۆ ئێسپریتۆ سانتۆی پۆرتوگالی به ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام، ئیداره‌ی یانه‌كه ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌و ئه‌نتۆنیۆ كۆنتێی ئیتاڵی له شوێنی ده‌ستنیشانكرا.
نونۆ سانتۆ له چوار مانگی رابردوو له حه‌ڤده یاری له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان راهێنه‌رایه‌تی تۆتنهامی كرد‌و شه‌ممه‌ی ڕابردوو له هه‌فته‌ی ده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ تۆتنهام له یاریگای خۆی به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به مانچسته‌ریونایتد دۆڕاو دوای یاریه‌كه‌ش سانتۆ له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌و.
كۆنتێی ته‌مه‌ن په‌نجاودوو ساڵ ئه‌زموونی له خولی ئینگلته‌را هه‌یه‌و له ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده نازناوی پرێمه‌رلیگی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی برده‌وه، له ئیتاڵیاش له‌گه‌ڵ یانه‌كانی یوڤێنتوس و ئینته‌رمیلان نازناوی كالچیۆی به‌ده‌ستهێناوه، كۆنتێ به ڕاهێنه‌رێكی به‌ئه‌زموون و تایبه‌ت داده‌نرێت و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ سپێرز تا هاوینی ساڵی دووههزاروبیستوسێیه، دوای وه‌رگرتنی پۆسته نوێیه‌كه‌ی كۆنتێ گوتی، فه‌لسه‌فه‌ی راهێنه‌رایه‌تی من زۆر ساده‌یه، هه‌میشه چێژ‌و خۆشی به هانده‌ران ده‌به‌خشین و واده‌كه‌ین به‌گه‌رم و گوڕیه‌وه هانی تیپه‌كه‌یان بده‌ن، به بڕوای من تۆتنهام خاوه‌نی تیپێكی نموونه‌ییه، بۆیه ده‌توانێت ركابه‌ری بكات.
كۆنتێ هه‌روه‌ها گوتی، تۆتنهام و دانیێل لیڤی خاوه‌نی یانه‌كه ده‌مێكه ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ببمه ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌یان، ئێستاش ئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه‌م بۆم ره‌خساوه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌م باشترین كار بۆ تۆتنهام و هانده‌رانی بكه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.