به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئیرلینگ هالاندی نۆروێژی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بروسیا دۆرۆتمۆند دووپاتیكرده‌وه كه هه‌ر یانه‌یه‌ك ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی یاریزانه‌كه‌ی هه‌بێت، ده‌بێت بڕی سێسه‌د ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاماده‌بكات.
ڤۆلكه‌ر سترۆس به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی هالاند له‌لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری سپۆرت بیلدی ئه‌ڵمانی جه‌ختیكرده‌وه كه هه‌ر یانه‌یه‌ك چاوی له تواناكانی هالاند بێت ده‌بێ بڕی سێسه‌د ملیۆن یۆرۆ له خهزێنهكهیدا هه‌بێت تا گفتوگۆ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بكات.
ڤۆلكه‌ر نه‌یشارده‌وه كه نرخی گواستنه‌وه‌ی هالاند په‌یوه‌سته به بڕگه‌ی هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه نه‌رویژیه له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كان كه بڕه‌كه‌ی حه‌فتاوپێنج ملیۆن یۆرۆیه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی پێنج ساڵ و سه‌رجه‌م خه‌رجیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه.
جێگای باسه زۆرێك له یانه گهرهوهكانی ئه‌وروپا چاویان له‌سه‌ر هالانده، به‌تایبه‌تی یانه‌كانی راله مه‌درید و بایرن میونشن، به‌ڵام به‌هۆی زۆری مووچه‌ی ساڵانه‌ی كه په‌نجا ملیۆن یۆرۆیه، یانه باڤاریه‌كه ئاماده نیه ئه‌م بره پاره‌یه وه‌ك مووچه بۆ هیچ یاریزانێك خه‌رج بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.