ئەمڕۆ هەینی تیمەکانی ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگا و بەرگریی شارستانی و شارەوانی کۆڕێ و تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی و تیمی پزیشکیی فریاگوزاری هەولێر، هەڵمەتێکی فراوانیان دەست پێ کرد بۆ پاکردنەوەی ناوچە و ماڵه زانلێكهوتووهكانی لافاوەکەی شهمووی ڕابردوو.
دوای ئهوهی ڕۆژی شهمووی ڕابردوو لافاو لە چەند ناوچەیەکی هەولێر کەوتەوە، ڕاستەوخۆ دوای کۆتاهاتنی کاری تیمەکانی جەرد و هەڵسەنگاندن لە ڕۆژی دووشەم، لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر هەڵمەتێکی فراوان بۆ پاکردنەوەی ئەو شوێنانەی دەستی پێ کرد کە بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتبوو.
هەڵمەتەکە بە بەشداریی کارای تیمەکانی بەرگریی شارستانی، تیمەکانی EJCC پارێزگا، دەزگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سووری عیراقی و GIZ و ڕێکخراوی ئەمریکی بۆ بەهاناوەچوون و تەواوی تیمەکانی شارەوانی و لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی پارێزگاری هەولێر بەڕێوەچوو.
هەڵمەتەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و به فهرمانی پارێزگار پێویستە تەواوی ماڵ و کۆڵانەکان پاک بکرێنەوە و دۆخەکە لەو شوێنانە تەواو ئاسایی ببێتەوە.
ئەمڕۆش هەڵمەتەکە لە گوندی کۆری و شاری زێڕین و کۆڕێ بەردەوامی دهبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.