له گوندى قادسى سه‌ر به شاره‌دێی داره‌توو له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش مندالێکی ته‌مه‌ن دوو ساڵان خنكا.
منداڵه‌كه ناوی لوئه‌ی ئه‌یووب ئه‌حمه‌ده و به‌هۆی كه‌وتنه نێو حه‌وزێكی ئاوه‌وه خنكاوه.
عه‌ميد سه‌عدى به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆليسى به‌رده‌ڕه‌ش به(كوردستان تيڤى) ڕاگه‌ياند: ڕووداوه‌كه له گوندى قادسی بووه و ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵه‌ش كه كه‌وتۆته ئاوه‌وه ته‌نیا 2 ساڵانه.
هه‌روه‌ها گوتی: دواى گه‌ياندنى ته‌رمی منداڵه‌كه بۆ بنكه‌ى ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش، به مه‌به‌ستی پشكنین ڕاسته‌وخۆ گوازراوه‌ته‌وه بۆ پزيشكى دادی له ئاكرێ.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆليسى به‌رده‌ڕه‌ش جه‌ختیشی كرده‌وه كه كه‌سوكاری منداڵه‌كه سكاڵایان تۆمار نه‌كردووه و كه‌سیان به تۆمارتباری ڕووداوه‌كه دانه‌ناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.