Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 21:50

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لە شاندێکی پارتی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ هەینی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

شانده‌كه‌ی پارتی له‌ دوێنێ پێنجشمه‌وه‌ له‌ شاری به‌غدایه‌ بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.

پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ گەورەترین حزبی هەرێمی کوردستان و عێراقە، یه‌كێكه‌ له‌ لایه‌نه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی عێراق‌، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ بردنه‌وه‌ی 33 كورسی په‌رله‌مان بووە تاکە حزبی عێراق کە ئەم ڕێژەیە بەبێ هیچ هاوپەیمانییەکی پێشوەختە بەدەست بهێنێت.

هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بە مەبەستی یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان بۆ یەکخستنی داوکاری و داخوازییەکان لە حکوومەتی نوێی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌ره‌زۆری حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆببووه‌وه‌.

بڕیاریشه‌ شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی هوشیار زێباری هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی تری سیاسی عێراق كۆببێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵیاندا باسی هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو بكات.

جێی باسه‌ له‌ ڕۆژی 8 و 10ی مانگی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان 63 كورسی په‌رله‌مانیان مسۆگه‌ر كرد كه‌ پارتی له‌ ڕیزی یه‌كه‌میان بوو به‌ 33 كورسی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.