سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی قائمقامیەتیی شێخان رایدهگهێنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە چەندین پرۆژە لە گوند و کۆمەڵگاکانی دەشتی نەینەوا.
خالد بیبۆ سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی قائمقامیەتیی شێخان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەو پرۆژانە، پڕۆژەی ڕێگان لە گوندە ئێزدینشینەکان جێبەجێ دەکرێن کە چەندین ساڵ بوو لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە پشتگوێ خرابوون، بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە دروستکردنی ئەم پرۆژانە کردووە.
هاوکات لارا یوسف، بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقووش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگهیاندووه: حکوومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 2 ملیار دیناری بۆ پرۆژەکانی ئەلقووش و ناوچەی پێکهاتەکان و گوندە عەرەبەکانی دەشتی نەینەوا تەرخان کرد.
دهشڵێت: ئەو پرۆژانە بریتین لە ڕیگاوبان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورە بە ناوچەی پێکهاتەکان و بەتایبەت ئەم دەشتە دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.