له هه‌فته‌ی سێزده‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید میوانداری یانه‌ی رایۆڤالیكانۆ ده‌كات.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه، یاریزانانی ڕیال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی سازكرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گاریس به‌یلی وێڵزی پێكانی چاك بۆته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداری له مه‌شقی به كۆمه‌ڵی یانه‌ی شاهانه كرد، به‌ڵام ئه‌نچیلۆتی ناوی به‌یلی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یاری ئه‌م شه‌و تۆمارنه‌كردووه.
هاوكات هه‌رسێ یاریزان فیدریكۆ ڤالڤێردی و ڕۆدریگۆ و ماریانۆ هێشتا پێكانیان چاك نه‌بۆته‌وه‌و له ڕیزی میرێنگی دابڕاون، ڕیال مه‌درید یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی بیست وچوار خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به جیاوازی ته‌نها خاڵێك له دوای ڕیال سۆسیدادی پێشه‌نگ دێت، رایۆڤالیكانۆش به بیست خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند دایه .
لەلالیگادا ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ ڕایۆ ڤالیکانۆ یاری هه‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.