نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق نیگەرانی خۆی لەبارەی رووداوەکانی دوێنێی شاری بەغدا نیشاندا و داوای لە سەرجەم لایەنەکانی کرد کە دان بەخۆدا بگرن و رێز لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بگرن.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکانی دوێنێی شاری بەغدا بڵاوکردەوە و تیایدا نیگەرانی خۆی لەوبارەیەوە نیشانداوە و داوای لە سەرجەم لایەنەکان کردووە کە دان بەخۆدا بگرن و رێزیش لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بگرن.
ئێوارەی دوێنێ ھەینی لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق شەڕە تەقە لە نێوان خۆپیشاندەرانی دژ بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و ھێزە ئەمنییەکان روویدا و بەھۆیەوە 98 کارمەندی ئەمنی و 27 خۆپیشاندەر برینداربوون.
لە رۆژی سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی رابردووە، خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی کەمیان ھێناوە لە نزیک ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.