5 تۆمەتبار لە تەکیە و تۆمەتبارێکی دیکەش لە شارباژێڕ بە تۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: 5 کەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیە دەستگیرکران، هەروەها تۆمەتبارێکی دیکەش لەلایەن بەشى پۆلیسی دارستان و ژینگەى شارباژێڕ بە هەمان تۆمەت دەستگیر کران.
ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاووڵاتیەك لە چیای کانی بناو لە سنووری ناحیەی تەکیە سەرقاڵی بڕینەوەی داری سروشتی بوون، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیە گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و سەرجەمیان دەستگیر کران کە پێکهاتبوون لە 5 هاووڵاتی.
هەروەها ڕایگەیاند: هاوکات دەستگیرا بەسەر 3 ئۆتۆمبێلی پیکاب کە داری بڕاوەی لێ بار کرابوون، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسايى.
هاوکات تۆمەتبارێکی دیکەش لە سنووری شارباژێڕ بەهەمان تۆمەت دەستگیر کرا، بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند: مەفرەزهكانی بەشى پۆلیسی دارستان و ژینگەى شارباژێڕ له گوندى قشڵاخی بە تۆمەتی سەرپێچیکردن هاووڵاتییەکیان دەستگیر کرد کە هەستابوو بە بڕینی داری سروشتی.
جێی باسە بڕینەوەى زۆرێک لە دار و درەختەکان لەلایەن هەندێک لە هاووڵاتیان بۆتە دیاردە، پۆلیسەکانی دارستان بەردەوام لە ئەرکدان بۆ ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە دارستانەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.