یەکێتی ئەوروپا بە توندی سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.
جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ یەکشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بە توندی سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین و ڕێگە بە هیچ توندوتیژیێکیش نادرێت.
ڕاشیگەیاند: نابێت ڕێگە بدرێت پڕۆسەی دیموکراسی تێکبدرێت، هێمنی، خۆگرتن و گفتوگۆ لەماوەی دوای هەڵبژاردن زۆر پێویست و گرنگە.
جێی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 3 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئاراستەی ماڵەکەی مستەفا کازمی کرا و چەند پاسەوانێکی برینداربوو، لەدوای ئەوە کازمی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە خۆی و ئەوانەی لەگەڵی کار دەکەن هەموویان سەلامەتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.