پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایله‌وه كه‌سێكی ده‌ستگیر كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک. س. ر) قۆڵبەست کرد کە بەپێی ماددە (2)ی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل، بڕیاری دەستگیرکردنی هەبوو.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر دەمانچەیەک و چەند ئامێرێکی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەردار گرت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ کرایەوە و ڕادەستی دادگا کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.