له میانه‌ی به‌شداریكردن له بەرنامەی رۆژەڤی کوردستان د. محەمەد ئیحسان ، مامۆستای زانكۆ و شرۆڤەکاری سیاسی سه‌باره‌ت به پرسی عێراق و ئه‌و قۆناغه مه‌ترسیداره‌ی پێی تێپه‌ڕ ده‌بێت رایگه‌یاند :
ئه‌و كاره تیرۆریستییه‌ی كه شه‌وی رابردوو كرایه سه‌ر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كارێكی ترسنۆكانه‌یه ناده‌ستوورییه و ئه‌تیكی ئه‌خلاقی تیا نیه ، به‌ڵام ئه‌و كارانه به‌ره‌و قۆناغێكی مه‌ترسیدار ده‌بات . ئه‌و كرده‌وانه به‌رده‌وامی هه‌بوو كه چه‌ندین جار دووباره ده‌بوه‌وه ، كه پێویست بوو سه‌رۆك وه‌زیران زیاتر له سه‌ری بوه‌ستبا بۆ ئه‌وه‌ی دووباره و سێباره نه‌بێته‌وه .
په‌یامێری كوردستان تیڤی له به‌غدا لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه بارودۆخی به‌غدا له‌م ئێواره‌یه ناسه‌قامگیری پێوه دیاره و به‌پێی بۆچوونه‌كان ئه‌گه‌ری پێكدادانی نێوان سوپا و گروپه‌كانی حشدی شه‌عبی هه‌یه و دووده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز داخراوه مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه ئه‌نجام بدرێت .
هه‌روه‌ها په‌یامێری كوردستان تیڤی روونیكرده‌وه كه خۆپیشاندان تاكو ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه ، هه‌رچه‌ند تا راده‌یه‌ك ره‌وشه‌كه هێور بووته‌وه و توندی تیژی وه‌كو رۆژانی رابردوو رووی نه‌داوه .
د محه‌مه‌د ئیحسان رایگه‌یاند كه تا ئێستا لێژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی پێشوو ئه‌نجامی نه‌بووه بۆیه ئه‌و هه‌ڵدانه‌ی دروون دووباره ده‌بێته‌وه . چه‌ك نابێت له ده‌ست خه‌ڵكێك بێت كه له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی حكومی نیه .
بوونی گه‌نده‌ڵی له‌ناو دامه‌زراوه سیاسییه‌كان و ئه‌منییه‌كان هۆكاره بۆ ئه‌و رووداوانه كه هه‌ر یه‌ك له لایه‌ك هه‌وڵ ده‌دات له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌قامگیری وڵات بشێوێنێت .
روونیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكی زۆرینه دابمه‌زرێت ئه‌وا رۆڵی سه‌ربازی چه‌ند لایه‌نێك نامینێت كه له رووی سیاسیشه‌وه دۆراون .
دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان پێشبینی كرد ئه‌گه‌ر هه‌یه كه‌سی دیكه‌ش هه‌وڵی تیرۆركردنی بكرێت به‌تایبه‌تی دژ به موقته‌دا سه‌در .
پێشبینیشی كرد كه ئه‌گه‌ری شه‌ری شیعه شیعه له ئارادایه و ئه‌و بارودۆخه‌ش سه‌قامگیری به‌خۆوه نابینێت ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ش روونه‌دات .
ئه‌وه په‌یامێكه بۆ موقته‌دا سه‌در ، ئه‌گه‌ر ئه‌و كرده‌وانه نه‌وستێنن ئه‌وا بێ گومان كرده‌وه‌ی له‌و جۆره زیاتر په‌ره ده‌سه‌نێت .
د محه‌مه‌د ئیحسان راشیگه‌یاند له عێراق هه‌رزه‌كاری سیاسی دروست بوونه ، كه نه پێگه‌و نه توانای سیاسی هه‌یه
پێویسته ئه‌وانه‌ی ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێت له لایه‌ن حكومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌كی باش چاره‌سه‌ر بكرێت ، به‌ڵام ئه‌وه ئیراده‌و هه‌نگاونانی ده‌وێت .
سه‌باره‌ت به ئیدانه‌كان دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان رایگه‌یاند لاواز بوون ، مه‌رج نیه ئه‌و ئیدانانه راست و دروست بن .
بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگێشت بكات بۆ ئه‌وه‌ی خاڵ له سه‌ر پیته‌كان دابنرێت كێ له‌گه‌ڵ حكومه‌ته و كێ دژایه‌تی ده‌كات .
دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان ئاشكرایكرد كه نه ئێران نه ئه‌مه‌ریكا عێراق به كێشه‌ی ژماره یه‌ك دانانێن ، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان له پێشتره ، به‌ڵام پێویسته كه‌سانی به‌توانا له ناوخۆی عێراق ئه‌و كه‌س و گروپانه دوور بخه‌نه‌وه كه زیان به میلله‌ته‌كه‌ی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌و كات حكومه‌ت ده‌توانێت گه‌شه بكات و كاری باش بكات و عێراق به‌ره‌و سه‌قامگیری ببات .
به ته‌وافوق عێراق به‌ره‌و كاره‌سات چووه ، ته‌وافوق بۆ كاتێكی دیاریكراوه نه‌ك هه‌تا هه‌تایه .
بۆیه به دامه‌زراندنی حكومه‌تی زۆرینه كورد ده‌توانێت به ڕێژه‌یه‌ك داخوازیه‌كانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.