Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 17:14

37 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ پارێزگای دهۆک جێ به‌جێ ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی ملیارێك و 203 ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێكردنی 37 پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرج دەكات.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بە مەبەستی پەرەپێدانی ڕەوشی خزمەتگوزاری و پرۆژەكان، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك زیاتر لە 37 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن و بۆ تەواوكردنی پرۆژەكانیش لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان، وەزارەتیش لە دوو فەرمانی وەزاری خۆیدا گوژمەی زیاتر لە یەك ملیار و 203 ملیۆن دیناری خەرج كرد.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئەو بڕە پارەیەش بە دوو گوژمە و لە دوو فەرمانی جیادا خەرج كراوە، كە گوژمەیەكیان زیاتر لە 728 ملیۆن دینارە و لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی ڕوكن و نایابی شارەوانی بۆ جێبەجێكردنی 21 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك خەرج كراوە.
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌: هەروەها گوژمەكەی تریان زیاتر لە 475 ملیۆن دینارە و لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی بەمەبەستی جێبەجێكردنی 16 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك خەرج كراوە كە هەردوو گوژمەكەش بە گوێرەی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێن.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.