Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 16:01

وەزیری پەروەردە: بە فەرمانی مه‌سرور بارزانی 23 قوتابخانە تەواو دەکرێن

کوردستان TV
100%


 وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسروور بارزانی فەرمانی تەواوکردنی 23 قوتابخانەی لە ھەرێمی کوردستان دەرکرد، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی کابینەی نۆیەم، لە سێکتەری پەروەردەدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان 50 قوتابخانەی نوێی دروست کردووە، کە 25 ھەزار قوتابی لەخۆ دەگرێت، ھاوکات بە فەرمانی مەسروور بارزانی 23 قوتابخانە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، کە لە پڕۆژە تەواونەکراوەکانن و بودجەیان بۆ تەرخان دەکرێت و دەست دەکرێت بە کارکردن تێیاندا.

ئالان حەمەسەعید دووپاتیشی کردەوە، کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرباری قەیرانە ئابووری و تەندروستییەکان، بەردەوام دەبێت لەسەر گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە، ئەمەش بۆ فراوانی و گەشەپێدانی ژێرخانی پەروەردەییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.