چه‌ند زانیارییه‌ك له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرا كرا كه به‌ره‌به‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌م ئه‌نجامدرا.
ماڵپه‌ڕی (RT)ی توركی ئاشكرای ئاشكرای كرد: پسپۆره‌كانی بۆمب له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و بۆمب و درۆنانه‌ی ماڵه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی كردۆته ئامانج، هه‌مان ئه‌و بۆمب و درۆنانه‌ن كه پێشتر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق پێ ده‌كرایه ئامانج.
زانیارییه هه‌واڵگری و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاشكراشیان كردووه كه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه (درۆن) له باخچه‌ی دواوه‌ی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له ناوچه‌ی (كه‌ریعات) له باكوری عێراق به‌رزكراوه‌ته‌وه.
زانیارییه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ری ده‌خه‌ن كه ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه زانیویانه ناتوانن كازمی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بكه‌نه ئامانج، بۆیه به سێ بۆمب و درۆن هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها ئاشكرایان كردووه كه هێرشكه‌ره‌كان ویستوویانه سه‌ره‌تا به فڕۆكه‌یه‌ك ماڵه‌كه‌ی كازمی بكه‌نه ئامانج، دواتریش ئه‌و یان پاسه‌وانه‌كانی كه دێنه ده‌ره‌وه به درۆنه‌كانی تر بیانكه‌نه ئامانج، به‌ڵام پلانه‌كه‌یان شكستی خواردووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه تا ئێستا نه‌زانراوه كێ و چ لایه‌نێك له‌پشت هه‌وڵه تیرۆركردنه‌كه‌دایه.
جێی باسه به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه چه‌ند ئه‌ندامێكی هێزی پاسه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بریندار بوون، به‌ڵام مسته‌فا كازمی خۆی سه‌لامه‌ت بوو و زۆر به سووكی هه‌ندێ برینی لێ په‌یدا ببوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.