ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نۆڤێمبەری 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەهدی سەفەری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری دیپلوماسیی ئابووری کرد.
لە دیدارەکەدا کە نەسڕوڵا ڕەشنوودی کونسوڵی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا، بەتایبەتی برەودان بە پەیوەندیی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان.
گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.