Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 18:37

شاندەکەی پارتی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق کۆبووه‌وە.

شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقییان کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ فایەق زێدان کۆبووەوە

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕۆڵی داوەری لە پرسی هەڵبژاردن بە پشتبەستن بە دەستوور و یاسا تاوتوێ کرا.

لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە 4ـی تشرینی دووەم، شاندەکەی پارتی لە بەغدایە و لەگەڵ بەشێکی زۆری لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆبوونەوەتەوە، بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق و دۆخی ناوچەکە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.