بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ دوایین دوو گه‌ڕی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی مۆندیالی پێشوو، ده‌ستی به كه‌مپێكی مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌سه‌رپه‌رشتی دیدێ دیشامپی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی كرد‌و كه‌مپه‌كه‌ش له یاریگای كلێرفۆنتین سازكراوه.
دیشامپ بیست وسێ یاریزانی بۆ دوایین دوو گه‌ڕی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال بانگهێشت كردووه‌و دیارترین یاریزانانی پێكهاته‌كه‌ش بریتین له هۆگۆ لۆریسی گۆڵپارێزو بنیامین پاڤاردو نگۆلۆ كانتێ و پۆل پۆگبا‌و ئه‌نتوان گریزمان و كلیان مباپێ و كه‌ریم بێنزیما.
له سێزده‌ی ئه‌م مانگه‌و له گه‌ڕی نۆیه‌م و پێش كۆتایی پاڵاوتنی جامی جیهان له كیشوه‌ری ئه‌وروپاو له گڕوپی چواره‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی كازاخستان ده‌كات، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له یارییه‌كه‌دا، به شێوه‌ی پێشوه‌خت گه‌یشتنی بۆ كۆتاییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر مسۆگه‌رده‌كات، له دوایین گه‌ڕی پاڵاوتنه‌كان و له شازده‌ی ئه‌م مانگه‌دا، تیپی كه‌ڵه‌شێره‌كان ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی فنله‌ندا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.