له میانی ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ دوایین دوو گه‌ڕی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌ستی به كه‌مپێكی مه‌شق و ئاماده‌كاری كرد‌و لویس ئێنریكی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه چه‌ند یاریزانێكی تیپه‌كه‌ی به‌هۆی پێكان له‌ده‌ستداوه كه هه‌ریه‌ك له فێران تۆرێس و جیرارد مۆرینۆ و ماركۆس یۆریێنتی و ئانسۆ فاتی و ئێریك گارسیا دووچاری پێكان بوونه‌و ناتوانن یاری بكه‌ن.
ئیسپانیا له گڕوپی دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهان دایه‌و له گه‌ڕی نۆیه‌می پاڵاوتنه‌كان و له یازده‌ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان، سێ ڕۆژ دوای ئه‌م یاریه‌و له دوایین گه‌ڕی پاڵاوتنه‌كاندا، تیپه‌كه‌ی ماتادۆر میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی سوید ده‌كات.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا خاوه‌نی سێزده خاڵه‌و له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه‌ی دێت و پێویستی به‌وه‌یه له‌م دوو یاریه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت تا گه‌یشتنی بۆ كۆتاییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر مسۆگه‌ر بكات.
مه‌شق و راهێنانه‌که‌ی ئیسپانیا بۆ 2 یاری داهاتووی له پاڵاوتنه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.