Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 12:31

هاوپەیمانیی عەرەبی کوژرانی 115 چەکداری حووسیی له‌ یه‌مه‌ن راگەیاند

کوردستان TV
100%

ھاوپەیمانیی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە رایگەیاند کە لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییدا، 115 چەکداری حووسیی کە ئێران پشتیوانیان دەکات لە پارێزگای مەئریب کوژراون.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی کردەوە، ھێزەکانی ھاوپەیمانیی عەرەبی لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 31 ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان کردووەتە سەر حووسییەکان لە پارێزگاکانی مەئریب و جەوف ناوەڕاست و باکووری خۆرھەڵاتی یەمەن.

لە راگەیەندراوێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی عەرەبیدا ئاماژە بەوە کرا کە لەو ئۆپەراسیۆنانەدا، 19 ئۆتۆمبێلی سەربازیی تێکشکێنراون و 115 چەکداری حووسیی کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی ھەواڵی سەبەئـ سەربە حووسییەکان لە ھەواڵێکیدا رایگەیاند، ھێزەکانی ھاوپەیمانیی عەرەبی لەو ماوەیەی باسکراوە، 40 ھێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە.

لە کاتێکدا حووسییەکان لە مانگی ئەیلوولی 2014ەوە کۆنترۆڵی سەنعای پایتەخت و چەند ناوچەیەکیان کردووە، ھێزەکانی ھاوپەیمانیی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە لە ئاداری 2015ەوە تا ئێستا دژبە حووسییەکان، پشتیوانی لە حکوومەتی یەمەن دەکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.