به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ڤایزه‌ر لقی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد، ئه‌و حه‌به‌ی كه خه‌ریكه دروستی ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كۆڕۆنا سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ئاماده ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌ندروستی جیهانی ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی پێ دا.
بن ئۆزبۆرن به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌وره كۆمپانیای ڤایزه‌ری پزیشكی لقی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند: ده‌ركه‌وتووه كاریگه‌ری حه‌بی (پاكسلۆڤید) له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له نه‌خۆش و مردووان‌دا بریتییه له 89%.
ئاشكراشی كرد كه وڵاتی به‌ریتانیا وه‌ك یه‌كه‌م وڵات داوای 250 هه‌زار دانه حه‌به‌كه‌ی له كۆمپانیای ڤایزه‌ر كردووه بۆ به‌كارهێنانی هاووڵاتییه‌كانی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كۆمپانیای ڤایزه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی خه‌ریكی گفتوگۆیه بۆ ئه‌وه‌ی دان به به‌كارهێنانی حه‌به‌كه بنرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كۆمپانیای ڤایزه‌ر ئاشكراشی كرد كه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا دان به به‌كارهێنانی حه‌به‌كه به‌ده‌ست دێنن و له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووش بۆ به‌كارهێنانی ئاماده ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی تۆژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه تووشبووانی كۆڕۆنا كه حه‌بی پاكسلۆڤیدیان خواردووه كه‌متر پێویستییان به نه‌خۆشخانه‌كان هه‌بووه و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی مردنیش زۆر كه‌متر بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی حه‌به‌كه‌یان به‌كار نه‌هێناوه.
ئه‌وانه‌ی له‌كاتی نه‌خۆشكه‌وتن حه‌به‌كه‌یان خواردووه به ڕێژه‌ی ته‌نیا 1% پێویستیان به نه‌خۆشخانه هه‌بووه و له‌و ڕێژه‌یه‌ش هیچ كامیان نه‌مردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.