Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 11:17

عێراق و بیلاڕووسیا فڕۆکه‌ی تایبه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆچبه‌ران ته‌رخان ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی باڵای بیلاڕووسیا ئاشكرای كرد كه‌ له‌گه‌ڵ عێراق ڕێككه‌وتنێك ئیمزا ده‌كه‌ن بۆ ته‌رخانكردنی هێڵێكی ئاسمانی تایبه‌تی عێراق و بیلاڕووسیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی كۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌كان.

ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای بیلاڕووسیا كه‌ ئێستا له‌ عێراقه‌ گواستییه‌وه‌ كه‌ به‌نیازن ڕێككه‌وتنێك ئیمزا بكه‌ن بۆ دابینكردنی هێڵێكی ئاسمانی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی كۆچبه‌ران.

فلادیمێر زامیتالین جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی دیوانی حكوومه‌تی بیلاڕووسیا ڕایگه‌یاند: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هاتنم بۆ عێراق توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌روه‌ها ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتنێكه‌ بۆ ته‌رخانكردنی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ زووترین كاتدا ئابلووقه‌ی گه‌شتكردنی عێراقییه‌كان بۆ وڵاتی بیلاڕووسیا بۆ‌ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری هه‌ڵبگرن كه‌ له‌ ساڵی 1990وه‌ سه‌پێنراوه‌.

جێی باسه‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی دیوانی حكوومه‌تی بیلاڕووسیا شه‌وی ڕابردوو به‌ شاندێكی 80 كه‌سی كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رپرسان و بازرگانان به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت و ڕاسته‌وخۆ گه‌یشتبووه‌ شاری به‌غدا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.