Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 09:23

فیفا واده‌ی دابه‌شکردنی خه‌ڵاتی باشترینه‌کانی جیهان ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

 

یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) ئه‌مڕۆ سێشه‌م واده‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی جیهانی بۆ ساڵی 2020-2021 دیاری كرد.

یه‌كێتییه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌: ڕۆژی 17ی مانگی داهاتوو له‌ باره‌گای فیفا له‌ شاری زیوریخ به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی 2020-2021 دابه‌ش ده‌كه‌ین.

فیفا ڕاشیگه‌یاند: پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ ڕۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌ بۆ دیاریكردنی باشترینه‌كانی جیهان ده‌ست پێ ده‌كات و ڕۆژ 10ی مانگی داهاتوو كۆتایی دێت.

له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ كاپتن و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كان و هانده‌ران له‌ ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌گه‌ڵ 300 نوێنه‌ری ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.

خه‌ڵاته‌كانی باشترین 2020-2021 بریتی ده‌بێت له‌ دیاریكردنی باشترین یاریزانی كوڕ و كچی جیهان، باشترین ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوڕان و كچان، باشترین گۆڵپارێزی كوڕ و كچ، خه‌ڵاتی یاریكردنی خاوێن، خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵ، خه‌ڵاتی هانده‌رانی فیفا له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی پێكهاته‌ی نموونه‌یی جیهان.

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.