Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 17:00

عامری داوا لە لایەنەکان ده‌کات هێمنی بپارێزن

کوردستان TV
100%

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، باسی لەوە کرد کە عێراق چیتر بەرگەی گرژی زیاتر ناگرێت و داوای لە لایەنەکان کرد هێمنی بپارێزن.

هادی عامری لە بارەی رەوشی عێراقەوە راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا هاتووە: "پێویستە چارەسەری گرژییەکانی وڵات بۆ یاسا و ئەو لیژنەیە جێ بهێڵدرێت کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی دژ بە خۆپیشاندانە ئاشتیخوازانەکان و بە ئامانج گرتنی ماڵی سەرۆک وەزیران، مستەفا کازمی".

عامری نووسیویشیەتی: "هەموومان متمانەمان بە یاسا و دادپەروەری هەیە. داوای پاراستنی هێمنیش لە هەموو لایەنەکان دەکەین. چونکە عێراق توانای بەرگە گرتنی گرژی زیاتری نەماوە. پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بەرپرسیاریەتی هەمووانە".

جێی وەبیرهێنانەوەیە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ھێرش کرایە سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا و ناوبراو بێ ئەوەی بریندار بێت لە ھێرشەکە رزگاری بوو.

لە میانی خۆپیشاندانەکانی رۆژی 5ی تشرینی دووەمی گرووپەکانی نزیک لە ئێران کە ناڕەزایەتی لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان نیشان دەدەن، پشێویی کەوتەوە و لە ئەنجامی تەقەی ھێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرێک کوژرا.

لەدوای ئەوە، گرووپەکانی نزیک لە ئێران و میلیشیا شیعەکان بە زمانێکی توند رەخنەیان لە کازمی گرت، ھەڕەشەیان لێ کرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە کوشتنی خۆپیشاندەرەکە بە بێ سزا تێپەڕ نابێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.