خوێندنه‌وه سیاسییه‌كان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وا به ئاسانی تێپه‌ڕ نابێت.
توێژه‌ره سیاسییه‌كان هۆكاری په‌نابردنی گرووپه میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ ئه‌م پێشهاته مه‌ترسیداره ، بۆ پاشه‌كشه‌ی هه‌ژموون و كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزی میلیشاكان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئیحاس شه‌ممه‌ری له لێدوانێكیدا به‌سكای نیوزی راگه‌یاندووه: ئاماژه‌ی به‌هێزهه‌ن له‌سه‌ر سه‌ره‌تای كۆتایی هاتنی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبین،ـله‌هه‌مووی گرنگتریش ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مداوییه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ كه جه‌ماوه‌ری عێراق كۆده‌نگه له‌سه‌ر نه‌مانی ئه‌و گرووپه و نه‌هێشتنی دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی وڵات.
هاوكات رائد غه‌راوی،به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت: هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی و پاڵنه‌رو ئه‌و لایه‌نه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه دیاره، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی كه به‌شێكه له سیسته‌می ئه‌منی و سه‌ربازی عێراق، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێویسیتی به كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی گرنگ هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.