به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان به‌هاوکاری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم دوو هه‌زار و 900 یه‌که‌ی نیشته‌جێوون دابه‌شده‌كات
هونه‌ر مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان به ماڵپه‌ڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: پڕۆژه‌ی یه‌که‌ی نیشته‌جێبوونی فه‌رمانبه‌رانی که‌لار، یه‌کێک بوو له‌و پرۆژه گرنگانه‌ی که وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان به‌هاوکاری حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان توانرا مۆڵەتی دروستکردنی بۆ وه‌ربگیرێت.
پرۆژه‌که دوو هه‌زار و 900 یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون له خۆ ده‌گرێت به رووبه‌ری جیاواز، که هه‌زار و 105 یه‌که‌یان خانووی سه‌روی 200 مه‌ترین و 786 یه‌که‌یان خانووی 180 مه‌ترین، 800 یه‌که‌یان شوقه و ئه‌وی دیکه‌شیان 217 یه‌که‌یه به شێوه‌ی ڤێلایە.
وتیشی: دابه‌شکردنی شوقه‌کان له سه‌ر بنه‌مای پێوستی چین و توێژه‌کانی گه‌رمیان بووه و زۆرترین ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه بووه که باری داراییان باش نه‌بووه و خاوه‌ن یه‌که‌ی خۆیان نه‌بوون و کرێچی بوون، وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان به وردی چاودێری پرۆژه‌که‌ی کردووه له‌سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی.
راشیدهگهێنێت: پرۆژه‌که یه‌کێکه له پرۆژه باشه‌كان له سنوورەکە و، به‌و هۆیه‌وه ده‌توانرێت تا راده‌یه‌ک رۆڵی له که‌مکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی کرێچێتی ھەبێت، خۆشبه‌ختانه ئێستا پرۆژه‌ی هاوشێوه له سنووره‌که له قۆناغی جێبه‌جێکردندایه که ژماره‌یان هه‌زار یه‌که‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.