جومعە عناد سەعدون، وەزیری بەرگریی عێراق وخالید بن سەلمان، جێگری وەزیری بەرگریی سعوودیە، چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە بواری بەرگرییدا، تاوتوێ کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق، جومعە عناد سەعدون لەسەر بانگھێشتنامەی جێنشین و وەزیری بەرگریی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.
باس لەوەشکراوە کە وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد سەعدون دوای گەیشتنی بۆ سعوودیە لەلایەن جێگری وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە، خالید بن سەلمان پێشوازیی لێکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە دیدارەکەدا، چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و سعوودیە لە بواری بەرگرییدا لەگەڵ ژمارەیەک پرس کە جێگای گرنگی ھاوبەشی ھەردوو وڵات بوون، تاوتوێ کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.