Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 07:55

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەک بۆ کۆچی نایاسایی بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کۆچی نایاسایی بکەن، کۆمەڵێک ڕێککار دەخاتەڕوو بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن بەشێوەیەکی یاسایی کۆچ بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند "لەڕێگەی هەڵمەتێکی میدیاییەوە هاوکار و ڕێنیشاندەری هاووڵاتییان دەبن، بۆئەوەی بە ڕێگەیەکی یاسایی کۆچ بۆ وڵاتانی ئەوروپا بکەن، نەک ڕێگەی مەرگەسات و قاچاخ و نایاسایی بگرنەبەر".

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕێگە یاساییەکان دەخاتەڕوو و ڕێگەکانی وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری، ڤیزای کارکردن، ڤیزای نەخۆشی و چەند جۆرێکی دیکە لە ڤیزا لەماوەی داهاتوو بڵاودەکاتەوە.

ئاشکراشی دەکات، ئامانجیان لەم هەڵمەتە ئەوەیە هاووڵاتییان بەڕێگەیەکی سەلامەت و یاسایی کۆچ بکەن، بۆئەوەی خۆیان و خێزانەکانیان دووربن لە مەترسییەکانی ڕێگەی کۆچی نایاسایی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لەهاووڵاتییانیش دەکات کە "هەر دیمەنێکی ژن و منداڵ و گەنج و پیرەکانی ڕێگەی کۆچ ناخی هەژاندوون، هاوکارییان بکەن لەم هەڵمەتەدا، بۆئەوەی چیتر هاووڵاتییان کورد لەو ڕێگەیە نەبنە قوربانی و ڕێگری لەو نەهامەتییە بکەین".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.