Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 07:54

ئەیاد عەلاوی نامەیەک ئاراستەی عەلی سیستانی دەکات

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی بەرەی نیشتمانی نامەیەک ئاراستەی مەرجەعی باڵای شیعە دەکات و داوای لێ دەکات بەپەلە دەستوەردان بکات بە مەبەستی پاراستنی ئاشتی کۆمەڵگە و یەکدەنگی نیشتمانی.

لەیلا عەبدول لەتیف گوتەبێژی بەرەی نیشتمانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەیاد عەلاوی سەرۆکی بەرەی نیشتمانی نامەیەکی ئاراستەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە کردووه‌، عەلاوی لە نامەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی ئەو کێشە و جیاوازییانەی لە عێراق دروستبووە هەڕەشە لەسەر قەوارەی وڵات دروستبووە.

ئاماژە بەوەش دەکات کە ناکۆکی تەنها نێو ماڵی شیعەی نەگرتووەتەوە بەڵکو لە نێو کورد و سووننەشدا هەیە.

هەروەها ڕایگەیاند: عەلاوی داوای لە عەلی سیستانی کردووە هەنگاوی کاریگەر بنێت بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ناوخۆ لە تەنگەژە و گرژییەوە بۆ هێمنی و یەکدەنگی نیشتمانی.

گوتەبێژی بەرەی نیشتیمانی ڕاشیگەیاند: نامەکە داواکارییەکیشی لەخۆگرتووە و تێیدا داوای دووبارەکردنەوەی وتارەکەی هەینی کراوە، بۆ ڕێنوێنیکردنی خەڵک بەو شتانەی پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆی مانادارەوە.

جێی باسە دۆخی عێراق لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی پەسەند نەکراوی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئاڵۆزبووە، بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان میلیشیاکان هانی خه‌ڵك دەدەن بۆ خۆپیشاندان و دروستکردنی ئاڵۆزی لە عێراق.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.