لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە و تێیدا دوا مۆڵەت دیاری دەکات بۆ بنەبڕکردنی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی.
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند "لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی، لیژنەکە کارەکانی خۆی چالاکتر دەکاتەوە و دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی دیاری دەکات، مۆڵەتەکەش لە کاتژمێر 10:00ـی ئەمشەوەوە دەست پێ دەکات و تا کاتژمێر 8:00ـی بەیانی دەخایەنێت."
ڕاشیگەیاند: لەو چالاکییەدا ھەرچی دیاردەی چەکداری لە چەکی بێ مۆڵەت و جوڵەی چەک و تەقەمەنی لەدەرەوەی یاسا ھەیە کۆنترۆڵ دەکرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت، هەروەها ڕاکردووان و تۆمەتباران بە کەیسی جۆراوجۆری یاسایی دەستگیر دەکرێن و ڕادەستی دادگاکان دەکرێن.
هەر لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا ھێزە ھاوبەشە ئەمنییەکانی حکوومەت لەو وادەیەوە ڕادەسپێردرێن ھەموو دیاردەیەکی نامۆ و ناشارستانی کە ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و ژیان و گوزەرانی ئاسایی ھاووڵاتییان، بنەبڕ بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.