تهندروستی چهمچهماڵ رایگهیاند: کەسانی سەروی تەمەن 12ساڵ بەسەرە دەتوانن ڤاکسین لەخۆیان بدەن.
له راگهیاندراوهكهی تهندروستی چهمچهماڵدا هاتووه: لە بنکەکانی کوتان لە ناو ئەو مەڵبنەدە تەندروستییانەی کوتانی تێدا دەکرێت لەچەمچەماڵ ،کەسانی سەروی تەمەن 12ساڵ بەسەرە دەتوانن ڤاکسینی کۆرۆنا لەخۆیان بدەن ئەمەش لەسەر ڕاسپاردەکانی لێژنەی باڵای ڕاوێژکاری بەرنامەی کوتان و ڕاسپاردەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO و لەپێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزکردنەوەی بەرگری کۆمەڵگا دەبێت کاری پێویست بکرێ بۆ پیدانی ڤاکسینی کۆرۆنا جۆری ڤایزەر بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەتەمەنی 12 ساڵی بەرەو سەرەوە بەپێی ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانی پێشینە بۆ کەسانی گروپی مەترسیدار لەنێو ئەو تەمەنانە.
تهندروستی چهمچهماڵ: کەسانی سەروی تەمەن 12ساڵ بەسەرە دەتوانن ڤاکسین لەخۆیان بدەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.