Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 05:26

وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ دەیەوێت ئەزموونی کشتوکاڵی ھۆڵەندا بۆ ھەرێمی کوردستان بگوازێتەوە

کوردستان TV
100%


 بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندیی بەردەوامدایە و سەردانی ھۆڵەنداشیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەزموونی ھۆڵەندا لە بواری کشتوکاڵیدا کە زۆر سەر کەوتووە بۆ ھەرێمی کوردستان بگوازنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەند ھەنگاوێکیان ناوە.
کەریم سلێمان،بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  رایده‌گه‌ێنێت: ئێمە وەکوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوو شاند ھاتبووین بۆ ھۆڵەندا، شاندی یەکەم لە ٢٥ی مانگی ڕابردوو تا ٢٩ی مانگ بوو، سەردانی ھۆڵەندا و فەرەنسامان کرد و شاندی دووەم لە یەکی مانگ تا ھەشتی مانگ سەردانەکەمان بەردەوام بوو، مەبەست لێی ئەوە بوو سەردانی سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی کشتوکاڵیمان کرد کە سەر بە حکوومەتی ھۆڵەندا بوو، بۆ ئەوەی پەیوەندیی نێوان ھەرێم و ھۆڵەندا پتەو بکرێت. جگە لەوەش، دەمانەوێت لەسەر ئاستی وەزارەت پەیوەندیمان پتەو بکەین، لەگەڵ فەرمانگەکانی کشتوکاڵ و کەرتی تایبەت لە کشتوکاڵی ئەو وڵاتە و سەردانەکە بۆ ئەوە بوو لە نزیکەوە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بەپیشەسازیکردنی کشتوکاڵ ببینین و ئەو ئەزموونە بۆ ھەرێمی کوردستان بگوازینەوە.
ده‌شڵێت: جا ئەو ئەزموونە لە بواری چاندنی سەوزە بێت، یاخود خیار و تەماتە و بیبەر و بەرھەمەکانی دیکە، یاخود بەخێوکردنی ئاژەڵ، وەکوو مانگا و بەرھەمی شیر و ئەزموونی سەرکەوتوومان بینی و بەگشتی کاری سەرەکیی سیاسەتی حکوومەتی ھەرێم ئەوەیە کە چۆن بتوانین لەو چوارچێوەی چاندنی کلاسیکی دەرکەوین و چاندنێکی مۆدێرن بێت و لە ڕووی پیشەسازیی کشتوکاڵییەوە بێت و ئەگەری سەرەکی بێت بۆ ئەوەی کەرتی تایبەت دەرفەتی بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی ھەرێمی کوردستانی هەبێت.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: کۆتایی بە سەردانەکەمان ھات و سەردانی زۆر پڕۆژەمان کرد و سەردانی خانووی شوشەییمان و کارگەکانی دروستکردنی خانووی شووشەیی و کێڵگەکانی بەخێوکردنی مانگا و بەرھەمھێنانی شیر و چاندنی زۆر ڕەنگی تەماتەمان کرد و ئێستا لە ھەرێمی کوردستان پڕۆژەیەک ھەیە کە تێیدا بزنی ھۆڵەندی بەخێو دەکرێت و لە عەلوەی نوێی ھەولێر ژمارەیەک خانووی شووشەیی بە ھەمان شێوەی ھۆڵەندا دروست دەکرێت و لیژنەیەکی ھاوبەش ھەیە لەگەڵ ڕاوێژکارانی ھۆڵەندا بۆ پێشخستنی ئەو سێکتەرانە و ڕێککەوتنکێیش کراوە بۆ کاری ڕاھێنان لەگەڵ جووتیاران و پرۆژەکان بەردەوام بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.