هاوپەیمانیی عەرەبی هەموو ئەو هەواڵانەی بەدرۆخستەوە کە باس لەوە دەکەن هێزەکانی سعوودیە لە شاری عەدەن پایتەختی کاتی یەمەن كشاندبێتهوه .
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی کردەوە، هاوپەیمانیی عەرەبی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە هەواڵەکانی تایبەت بە کشانەوەی هێزەکانی سعوودیە لە یەمەن و جیابوونەوەیان لە هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی، دوورن لە راستییەوە.
باس لەوەش کراوە کە جووڵەی هێزەکان و دووبارە جێگیرکردنەوەیان لە هەموو سوپاکانی جیهاندا هەیە و ئەم کارەش بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ ستراتیجییەتی هاوپەیمانییەکدا ئەنجامدراوە، جەخت لەوەش کراوەتەوە کە هاوپەیمانیی عەرەبی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی سوپای یەمەن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی حکوومەت.
بەشێک لە راگەیاندنەکانی یەمەن لە چەند رۆژی رابردوودا، هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردبووەوە کە هێزەکانی سعوودیە شاری عەدەن-یان بەجێهێشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.