له گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ، كاتژمێر 8ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی سوریا ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م یارییه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندی دیك ئه‌دڤۆكات سازكرد.
هاوكات ئه‌یمه‌ن حوسێن هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌هۆی ڕاگرتنه‌وه به‌شداری له یاری ئه‌مشه‌و ناكات، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆی چوار قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنه‌كان یاری هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌و به سێ خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌م دێت، هه‌ڵبژارده‌ی سوریاش به ته‌نها خاڵێك له پله‌ی شه‌شه‌م و كۆتایی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دایه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.